Nour Mahd Ali Abu Aisha,Zeynep Tüfekçi,Ramal Abdullah Mahmood
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
كه‌رتی غه‌ززه - AA
له هێرشه‌كه‌ی دوو رۆژ پێش ئێستای ئیسرائیل‌دا كه بۆ سه‌ر ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یان رێكخست له كه‌رتی غه‌ززه ئەنجامیدا، له‌یلای هه‌شت مانگ بووه بچووكترین شه‌هیدی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه.
ئیسرائیل كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه كرد كه به‌مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس دوو رۆژ پێش ئێستا له سنووری كه‌رتی غه‌ززه خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یان سازكرد. له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا له‌یلای هه‌شت مانگ كه‌وته به‌ر گازی فرمێسك‌ڕێژ كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه به‌كارهێنرا و، گیانی له‌ده‌ستدا.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، دایكی له‌یلا، مه‌ریه‌م ئهلغهندور، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزه‌كانی ئیسرائیل منداڵه‌كه‌یان لێكردووه كه هێشتا له خۆشه‌ویستی تێرنه‌بووه.
دایكی له‌یلا باسی له‌وه كرد كه دوو رۆژ پێش ئێستا له‌یلا له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشبووه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام برا گه‌وره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی 13 ساڵه به‌بێ ئاگاداری خوشكه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و بردوویه‌تی بۆ لای نەنکی له سنووری كه‌رتی غه‌ززه كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی لێبووه.
مەریەم غەندور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كچه‌كه‌ی هه‌میشه ده‌م به خه‌نده بووه و ئیسرائیلیشی به هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و به‌هۆی گازی فرمێسك‌ڕێژ له‌قه‌ڵه‌م دا.
نه‌نكی له‌یلا، هه‌یام عومه‌ر تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر بێ ده‌ستپاراستن له منداڵ و منداڵی ساوا له كاتی خۆپیشاندان گوللـە و گازی فرمێسكڕێیان به‌كارده‌هێنا و گوتی: "كاتێك هێزه‌كانی داگیركه‌ر ده‌ستیان كرد به هه‌ڵدانی بۆمبی گازی فرمێسك‌ڕێژ ویستم ئه‌و بپارێزم و هێنامه‌وه ماڵه‌وه. ره‌نگی گۆڕابوو. به پەلە بردم بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام پزیشکەکان گوتیان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی بۆمبی گازی فرمێسك‌ڕێژ شه‌هید بووه".
هه‌یام داوای كرد لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكرێت چونكه به كۆمه‌ڵكوژی هه‌وڵی سه‌ركوتكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی داوه.
دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی له‌یلا له ماڵی خۆیان له گه‌ڕه‌كی سابرهی غه‌ززه هێندرایه ده‌ره‌وه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی عومه‌ر نوێژی مردووی له‌سه‌ر ئه‌نجامدرا و له گۆڕستانی گۆڕه‌پانی فه‌ڵه‌ستین به‌خاك سپێردرا.