Hemn Osman
22 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2015
به‌رلین
پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهو له به‌رلین، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی زۆریداوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی سیاسی له سووریادا.
مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە بارودۆخی ئه‌م دواییه له سووریا ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه دۆخه‌كه ئه‌وه‌نده‌ش به‌خێرایی به رێگه‌چاره‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر ناكرێت و گوتی: "ئه‌وه‌ش به‌و واتایه نایه‌ت كه بارودۆخه‌كه به رێگه‌چاره‌ی سیاسی چاره‌سه ناكرێت، به‌ڵكو به كه‌سێكی وه‌ك به‌شار ئه‌سه‌د ناكرێت كه هیچ داهاتوویه‌كی سیاسی نییه".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا مێركڵ، به‌پێویستی زانی له ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی كه‌سانی سته‌مدیده‌ی له سووریا كه‌م بكرێنه‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش درێژه‌ی هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موو كارێك بكرێت بۆ راگرتنی ئه‌و تراژیدیایه‌ی له شاری حه‌له‌بی ئه‌و وڵاته ده‌گوزه‌رێت و لەو بارەیەوە گوتی: "هیوادارم ئه‌سه‌د هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌ی به بۆمبی به‌رمیلی رابگرێت و رووسیاش دژی ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێته‌وه. ده‌بێت هه‌مووان به‌رپرسیاربن به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه. ده‌بێت به‌ره‌نگاری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بنه‌وه، نه‌ك گه‌لی سووریا".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی گوته‌كانی دوێنێی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به كۆمەڵكوژی جوله‌كهکان، مێركڵ گوتی: "ده‌توانم بڵێم ئه‌و سۆشیالیسته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له شارستانیه‌ت لایاندا به‌رپرسیارن له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی به‌رامبه‌ر جوله‌كه‌كان كرا. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌و رووداوه ده‌بێت دووباره و دووباره بگوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ. بۆ نموونه له ژیانی قوتابخانه‌دا... له‌به‌رئه‌وه هیچ هۆكارێك نییه وێنه‌ی ئه‌و رووداوه له مێژووماندا به‌تایبه‌تی ئه‌و كێشه‌یه بگۆڕێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه موفتی فه‌ڵه‌ستینی حاجی ئه‌مین حوسه‌ینی، ئه‌دۆڵف هیتله‌ری قایل كردووه بۆ كۆمەڵكوژ كردنی جوله‌كه‌كان و گوتی: "هیتله‌ر به‌رپرسه له هۆڵۆكۆست (كۆمه‌ڵكوژی جوله‌كه‌كان). پێویسته ناكات كه‌س پێداری له‌سه‌ر ئه‌وه بكات. من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه هیتله‌ر و سۆشیالیسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌رپرسن به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژ كردنی شه‌ش ملیۆن جوله‌كه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه پێویسته پێداگری له‌سه‌ر به‌شیكی ئه‌و راستییه گرنگه نه‌كرێت كه موفتی قودس به نازییه‌كانی گوتووە پێویسته رێگری له جوله‌كه‌كان بكرێت بۆ هه‌ڵاتنیان له ئه‌ورووپاوه. چونكه به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ره".