Sangar Hamad Azeez
22 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2015
بایربوجاک
هێزەکانی ئەسەد، گوندەکانی تورکمان نشین لە ناوچەی بایربوجاکی سەربە پارێزگای لازقییە کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دان، بۆردومان دەکەن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی نێوخۆیی بایربوجاک دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ کەوتووە، هێزەکانی ئەسەد، گوندەکانی ناوچەکە کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دان، بۆردومان دەکەن.
هێزەکانی رژێم گوندەکانی مورتڵو، کەلەز، قەرەمان، ساڵور، کەپر و سەڕافی ناوچەی بایربوجاکی نزیک سنووری تورکیا بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە تاکو ئێستا سێ کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆریش بەر خانووەکان کەوتووە.