Rewa Mahmut Hasan
26 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2015
تۆپباران کردنی سوپای رژێمی سووریا بۆسەر هەردوو ناوچەی چیای ئەکراد و چیای تورکمان-ی سەربە پارێزگای لازقییە دەستی پێ کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەكانی تایبەت لەو ناوچانەوە بەدەست گەیشتوون، سوپای رژێمی ئەسەد بەپاڵپشتی فڕۆكەكانی جەنگی رووسیا، هێرشەكانی خۆی بۆسەر هەردوو ناوچەی چیای ئەكراد و چیای توركمان لە شارۆچكەی باریبوجاكی سەربە پارێزگای لازقییە چڕتر كردووە.
ناوچەكە بە تۆپی تانك و مووشەكی دوورمەوداوە كەوتۆتە بەر تۆپیارانێكی خەست.
دەنگی تەقینەوەكان لەشاری هەتای توركیاوە دەبیسترێت و تۆزو دووكەڵێكی زۆر لە ناوچەكانی توركماننشین دەبینرێت.