واشنتۆن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ی ئەمریکا ماریە ھارف، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، ئەو ھەواڵانەی رەتکردەوە باس لەڕاگرتنی ھارکارییەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
ھارف جەختیکردەوە لەھەڵوێستی وڵاتەکەی و گوتی: "ئەو ھەواڵانە دوورن لەڕاستی، ئێستا رۆبەرت فۆردی باڵوێزمان لەگەڵ ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە کۆبوونەوە دایە."
لەبارەی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە تایبەت بووە بە دەزگای ھەواڵگریی تورکیا و تێیدا باس لە ھۆکاری پێنەدانی ھەندێک سیستمی چەک دەکات لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە بە بیانووی ئەوەی دەزگای ھەواڵگریی تورکیا ناوی ١٠ ھەواڵگری موسادی بەرەگەز ئێرانی داوەتە حکومەتی ئێران، ھارف گوتی: "ئیسرائیل و تورکیا ھەردووکیان دوو لایەنی ھاوپەیمانی گرنگی ئێمەن، بەرەو پێشچوونی پەیوەندییەکانی ھەر دوولایان بۆ ئێمە زۆر گرنگە".