کوەیت
دوای سەردانی بۆ عومان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغڵو ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەم، سەردانی کوەیتی کرد و لە لایەن وەزیری دەرەوەو جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە پێشوازیی لێکرا.
دواتر داود ئۆغڵو لەگەڵ شێخ سوباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح، ئەمیری کوەیت کۆبووەوە.
وا بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی کوەیت دیدارو وتووێژ ئەنجام بدات. ھەروەھا بەشداریی بکات لەیەکەمین کۆبوونەوەی ھاوبەشی کۆمیتەی ھاریکاریی ئابووریی نێوان تورکیا و کوەیت.