ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەمیانەی بەشداریکردنی کۆبوونەوەیەک لەبارەی پەیوەندییەکانی ئابووریی تورکیا لەگەڵ دەرەوە، گوتارێکی دا و باسی لە رەوشی هەنووکەیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوایین گۆڕانکارییەکان کرد.
داودئۆغڵو لەبارەی ئاستی ئابووریی تورکیاوە گوتی: "گەورەترین ئاکامی باش لە جێگیریی باری ئاسایش و سەنگینی سیاسەتی تورکیا لە کایەی ئابووریدا هەستی پێ دەکرێت. تورکیا لەم 14 ساڵەی دواییدا توانیوێتی چالاکیی زۆر باش لەڕووی ئابووری ئەنجام بدات. لەساڵی 2002 بارستایی بازرگانیی تورکیا لە دەرەوە بە 87.6 ملیار دۆلار خەمڵێنرابوو کە لە ساڵی ٢٠١٤ ئەم ژمارەیە گەیشتە 400 ملیار دۆلار. واتە ئاستی ناردنی لە 2002، 36 ملیار دۆلار بووە و لە ساڵی 2014 بەرز بۆتەوە بۆ 158 ملیار دۆلار".
ناوبراو هەروەها بەمشێوەیە باسی هەنگاوی داهاتووی حکومەتەکەی کرد: "ئیدی کاتی ئەوە هاتووە بۆ هەناردە، وەبەرهێنان، یەکسانی کۆمەڵگە و ئاشتی کۆمەڵگە بەیەکەوە هەنگاو بنێن، بەڕوونی دەردەکەوێت کە تورکیای کۆن و تورکیای ئێستا چەند جیاوازییان هەیە. ئەو گۆڕانکارییانەش بە ژمارە و ئامار دەردەکەون بەڵام وێڕای گۆڕانی ژمارە و ئامارەکان دەمەوێت بیرکردنەوەکانیش بگۆڕێن. بۆ ئەم مەبەستەش گرنگترین شت ئەوەیە کە تورکیا کۆنەکە لە مێشکمان دەربهێنین و قبووڵی ئەو تورکیا تازەی ئێستا بکەین کە دەرگەی بەڕووی هەموو لایەک کردوتە، تورکیایەکی کراوەیە لە جیهانی ئێستادا".
داودئۆغڵو هاتە سەر باسی گرژیی نێوان تورکیا و رووسیا: "بە هەموو شێواز و رێگەچارەیەک ئامادەین بۆ ئەوەی لەگەڵ رووسیا دیدار ساز بکەین بەڵام رێ نادەین هیچ لایەنێک بیرۆکە بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت. لە كاتێكدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ قه‌یرانی سیاسیمان له‌گه‌ڵ رووسیا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، نابێت رێگه بده‌ین به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان تێك بچێت و سرووشته‌كه‌ی بگۆڕێت. پاراستنی سنوور و كایه‌ی ئاسمانی و سنووری ده‌ریایی توركیا بۆ ئێمه هه‌م مافێكه، هه‌م ئه‌ركێكی شكۆداره. ئه‌رك و پارێزگاریمان به‌جێ هێناوه و ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، سرووشتی ترین مافه. دەمەوێت دووپاتی بکەمەوە کە ئێمە خاوەنی ئیرادەیەکی بەهێزین بۆ دووبارە پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا - تورکیا وەکو جاران کە ماوەیەکە گرژی تێ کەوتووە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو زیاتر لەسەر هەڵوێستی تورکیا و هەنگاوەکانی لە پرسی رووسیادا بەمشێوەیە روونکردنەوەی دا: "سەبارەت بە ئاسایشی وڵاتەکەمان، یاساکانی بەرەنگاربوونەوە، روون و دیارن. ئەمەمان چەندین جار راگەیاندووە. هیچ کەسێک چاوەڕێی ئەوەمان لێ نەکات لەم بارەیەوە سازش بکەین. لەم بارەیەوە بۆ لەمەودواش هەمان هەستیارییمان دەبێت. رووسیا لای خۆیەوە ژمارەیەک سزای جێبەجێ کردووە. بەروونی ئەوە دەڵێم، ئێمە ئەمانەمان بەلاوە سەیرە و بەواتایەکی دیکەش پێمان وانییە ئەم سزایانەی کە بەسەر تورکیا سەپێنراوە لەگەڵ تێگەیشتنی دەوڵەتی گەورەدا گونجاو بێت".
داودئۆغڵو هەروەها پەیامی حکوومەتەکەی لەبارەی کۆنترۆڵکرانی کریمیاوە بە جیهان دا و گوتی: "ئێمە دانمان بە کۆنترۆڵکردنی هەرێمی کریمیا لەلایەن رووسیاوە نەناوە و دانیشی پێ نانێین. هەروەها نەفیکردن و فشاری سەر تەتەرەکانی کریمیامان شەرمەزار کرد. هیچ کاتێک ئەوە لەبیر ناکەین کە لە نیوەشەوێکی 1944دا چەندین کەسیان بە سواری شەمەندەفەر راگوێزا بۆ سڕبیا. ئێستا ئەوەی پێویستە بکرێن، داڕشتنی پلان و بیرۆکەیە لە پێناو پاراستنی ژیان و ئاسایشی تەتەرەکانی ئەوێ".
داودئۆغڵو دەربارەی گەمارۆ و بایکۆتی رووسیا لە بازرگانیدا رایگەیاند: "تورکیا وڵاتێک نییە کە بەم گەمارۆ و فشارانە بڕووخێت. ئێمەش هەنگاوی خۆمان دەنێن و پلانەکانی جێگرەوە جێبەجێ دەکەین. هەموو کێشەیەک چارەسەریشی هەیە. بۆ هەموو رەوشێکیش خۆمان ئامادە کردووە. ئێمە هەنگاوی پێویستمان ناوە دەربارەی ئەو گەمارۆیانەی کە رووسیا خستوویەتییە سەرمان. تەنانەت پلانی جێگرەوە بۆ بابەتەکانی وزە و بازرگانی و گەشتیاری گیراوەتەبەر. لەمەودواش بەردەوام دەبین لە دەستکاریکردن و نوێکردنەوەی پلانەکان بەمەبەستی خۆگونجاندن. دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێز پوتین به‌شێوه‌یه‌ك هێرشی كرده‌سه‌ر توركیا كه به‌ڕاستی له هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوی ده‌وڵه‌ت نه‌ده‌چوو. تۆمهتانێك كه به‌ر له مانگێك نه‌دراونه‌ته پاڵ توركیا ئێستا بۆچی ده‌درێنه پاڵی؟ ئایا به‌ڕێز پوتین به‌ر له مانگێك نه‌یده‌زانی ئێمه وڵاتێكی مسوڵمانین؟ به‌ر له مانگێك كه به‌ڕێز پوتین له ئه‌نتالیا له كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی جی 20 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان كۆبۆوه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌ی نه‌ده‌زانی؟ ئه‌گه‌ر توركیا له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ماهه‌نگی كردبێت، بۆچی ئه‌وكاته قسه‌تان نه‌كرد؟ شایانی باس نییه. توركیا له‌گه‌ڵ هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌ماهه‌نگی نه‌كردووه و نایكات. به‌ڵام ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌زانین كێ له‌گه‌ڵ داعش و په‌كه‌كه له‌په‌یوه‌ندیدان بۆ بێزاركردنی توركیا. له‌وباره‌وه ده‌مانه‌وێت جارێکی‌تر بیڵێینه‌وه، توركیا بۆ پاراستنی سنووره‌كانی، كایه‌ی ئاسمانی، دیموكراسی و یه‌كێتی خۆی و له هه‌مووی گرنگتر ئایندهی خۆی، هه‌ر كاتێك هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست بكات بێ دوودڵی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت، سنووری خۆی ده‌پارێزێت و ئایندهی خۆی ده‌ستبه‌ر ده‌كات".
یەکێک لەو بابەتانەی تر کە بووە جێی باسی داودئۆغڵو گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوخۆی وڵاتەکەیەتی، ئەو بەمشێوەیە لەو بوارەوە دوا: "تیرۆر دوژمنی ژیانە و ئەرکی دەوڵەت ئەوەیە پارێزگاری لە ژیان بکات. پارێزگاری لە ژیانی هەمووان بکات، ئەمە ئەرکی بنەڕەتی دەوڵەت و حکوومەتی ئێمەیە. ئێمە بەشێوەیەکی وریایانەی ئەوتۆ کار دەکەین کە بەڕوونی هاووڵاتی و تیرۆریست لە یەکتری جیا دەکەینەوە. پێداویستی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیانمان دابین دەکەین. ئێمە وەک حکوومەت دەڵێین کە هیچ هاووڵاتییەکمان بۆ تیرۆر، توندوتیژی و بێ ویژانی جێ ناهێڵین. ئەو هاووڵاتییانەمان کە ماڵەکانیان جێ هێشتووە، ئەو دووکاندارانەی نەیانتوانیوە دووکانەکانیان بکەنەوە، ئەو خوێندکارانەمان و مامۆستایانەمان کە نەیانتوانیوە بچنە خوێندنگە، با دڵخۆش بن، دەوڵەتی کۆماری تورکیا و حکوومەتەکی بەهێزە و هەمیشە لەپشتیانە".
داودئۆغڵو هەروەها نیگەرانیی خۆی بۆ لێدوانەکانی هەدەپە دەرخست و گوتی: "له‌م رۆژانه‌دا په‌رله‌مانتارێكی جه‌هه‌په به گوته‌یه‌ك هه‌موومانی له ناخه‌وه نیگه‌ران كرد و ده‌نگده‌رانی جه‌هه‌په و ره‌نگه په‌رله‌مانتارانی دیكه‌شی نیگه‌ران كردبێت. ناوی وڵاته‌كه نابه‌م، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی ئه‌گه‌ر وڵاتێكی دراوسێ و توركیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، من ده‌چمه ریزی وڵاتی دراوسێه‌وه. ئه‌مه گوته‌یه‌كه كه به‌درێژایی مێژووی كۆماری توركیا به‌كار نه‌هێنراوه. ئایا له په‌رله‌مانتارێك ده‌وه‌شێته‌وه كه له ژێر سایه‌ی په‌رله‌مانی توركیادا بێت و بڵێت من له ریزی وڵاتێكی دراوسێدا ده‌وه‌ستم ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ توركیا رووبه‌ڕوو ببنه‌وه؟ ئایا ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئیدی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڵێت من نوێنه‌ری گه‌لم؟ لەم کاتەی ئێستادا، کە لە ناوچەکەدا تیرۆر بۆتە هۆی پەکخستنی ژیان، گەل لە بارێکی خراپدایە. پەروەردە کە مافی خەڵکە وەستێنراوە و قوتابی و خوێندکاران لێی بێبەشن. هەدەپە لەبری ئەوەی بەو یاخیبووانە بڵێ بوەستن، لەبری ئەوەی بڵێ هەدەپە بۆ سیاسەتێکی دروست داوای دەنگی لە خەڵک کردووە نەوەک هەڵکەندنی خەندەق. هاتووە شان بەشانی چەتە تیرۆریستەکانە و دەڵێ کۆششەکە بەرفراوانتر دەکەین. باشە ئەوە کۆششی چییە؟ ئەگەر لای ئێوە تێکدانی شیرازەی گوزەران لە شارەکاندا کۆشش بێت، ئەوە ئێمە رێتان پێ نادەین. ئەگەر مەبەستیان دابەشکردنی تورکیایش بێت، ئەوە دیسانەوە مەحاڵە دەرفەتیان پێ بدەین. پێش هەموو شتێک خەڵکی ناوچەکە رێگرە لەبەردەم ئەمە. لێرەوە دەمەوێ پەیامێک ئاراستەی گەلانی تورکیا بکەم. حکوومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێک لە دەرەوەی یاسا و دیموکراسییەت نانێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد چووە سەر باسی گرژیی نێوان ئەنقەرە و بەغداد وگوتی: "ئەگەر هەموانیش وازی لێ بهێنن، ئەوە تورکیا سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و پاراستنی یەکێتییەکەی بەردەوام دەبێت لە هەڵوێستە مەبدەئیانەکانی. تورکیا بەمەبەستی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی دراوسێکانی و پاککردنەوەی ناوچەکە لە رێکخراوی تێرۆریستی، لەمەودوا هەڵوێست و هەوڵی جێگیرتر نیشان دەدات. داگیرکردنی مووسڵ کە دووەم گەورەترین شاری عێراقە نیشانی دەدات کە حکوومەتی ناوەندی عێراق و هێزەکانی چەکداری ئەو ناوچە توانایەکی ئەوتۆیان نییە. بارودۆخەکەش وای خواست کە هێزەکانی نێوخۆ پێویستیان بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش. لەم چوارچێوەیە و لەسەر داوای حکوومەتی ناوەند ئێمە هێزمان بۆ بەعشیقە نارد تاوەک مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە و هێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانی بدەن. تا ئەوکاتەش مووسڵ رزگار دەکرێت ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردن. بەم پێیەش ئێمە لەسەرمان پێویستە کە ئامادەیی خۆمان وەرگرین لە بابەتەکە. کەمپەکانمان کە نزیکن لەو ناوچانەی کە لە ژێردەستی داعشە بۆیە ناچارین رێوشوێنی ئەمنی بگرینەبەر. پەلامارەکانی ئەم دووایەی داعش‌یش ئەوەی بە جیهان نیشان دا کە ئێمە لەسەر حەقین. ئێمە لەو ناوچەیەدا پاڵپشتییمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگەیش درێژەی دەبێت".
news_share_descriptionsubscription_contact

