Mohammed Baqi Hussein
19 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گر ئارا گیوله‌ر وێنه‌ی سه‌ركۆماری توركیای گرت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه وه‌رگیراوه، گیوله‌ر په‌یوه‌ندی به یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئیبراهیم كهڵنهوه كردووه و ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێناوه‌ته‌وه كه دوایین جار له مه‌راسیمێكی ساڵی 2012دا وێنه‌ی ئه‌ردۆغانی گرتووه و ده‌یه‌وێت چه‌ند وێنه‌یه‌كی بگرێت.
له‌سه‌ر ئه‌و داوایه، گیوله‌ر له ماڵه‌كه‌ی سهركۆمار له كسكڵی چاوی به ئه‌ردۆغان كه‌وت. به‌رله‌وه‌ی وێنه‌كان بگرێت، ئه‌ردۆغان و گیوله‌ر گفتوگۆیه‌كیان ئه‌نجام دا و باسیان له كاره‌كانی گیوله‌ر كرد له بواری فۆتۆگرافیدا.
گیوله‌ر وێنه‌ی ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری و نهوهكانیانی گرت.
گیوله‌ر كتێبێكی به‌ناوی یاده‌وه‌رییه كۆنه‌كانی ئیستانبوڵ پێشكه‌شی ئه‌ردۆغان كرد.
سه‌ركۆماری توركیا سوپاسی ئارا گیولهری كرد و ئه‌ویش خۆشخاڵی خۆی ده‌ربڕی.