Sami Sohta
30 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2022
كيێڤ - AA
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا، ڤیتاڵی کلیچکۆ خستنەخوارەوەی حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسی لە ئاسمانی شارەکە راگەیاند.
ڤیتاڵی کلیچکۆ لە هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرای کرد کە هێزەکانی رووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر کیێڤ.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ راشیگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئۆکراینا حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسیای خستووەتەخوارەوە و ئەو هێرشانە هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە.
لەوەتەی ٢٤ی شوباتی رابردووەوە رووسیا هێرشی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا دەستپێکردووە، ئەمەش کاردانەوەی ژمارەیەک وڵاتی بەدوای خۆیدا هێناوە لە سەروویانەوە ئەمریکا کە زنجیرەیەک سزای ئابووری قورسی بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.