Hemn Osman
10 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2015
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه داودئۆغڵو بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
پێشتر، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا داودئۆغڵو، سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه زانیاری له وه‌زیری نێوخۆ سه‌لامی ئاڵتنۆك و وه‌زیری ته‌ندروستی مه‌همه‌ت موئه‌زین ئۆغڵو وه‌رگرتبوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، داود ئۆغڵو، هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران یاڵچن ئاكدۆغان، لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی، راوێژكاری میت هاكان فیدان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش مه‌همه‌ت جه‌لاله‌دین لهكهسیز و پارێزگاری ئه‌نقه‌ره مه‌همه‌ت كڵچڵهری بانگهێشت كردبوو بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سەعات 12دا.