Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2015
چەند رۆژێک لەمەو بەر لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رایگەیاند کە رۆژی شەممە بەرواری ١٠/١٠/٢٠١٥ لە سەعات ١٢:٠٠ بۆ ٤:٠٠ ئێوارە لە گۆڕەپانی وێستگەی شەمەندەفەر لە سهییە لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ساز دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستەش لە سەعات ٩ی بەیانییەوە قەرەباڵغی لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری سیهییە دروست بوو.
لە سەعات ١٠:٠٤ بە هۆکارێکی نەزانراو دوو تەقینەوە یەک لە دوای یەک لە ناوچەکە رووی دا و لە ئاکامدا ٣٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ١٢٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی تەقینەوەکەش هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغلو، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسێکداغ و سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەمال کلچدار ئۆغلو تەواوی پرۆگرامەکانیان لە ئیستانبوڵ هەڵوەشاندەوە و بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوتن.
هەتا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێک ئەم تەقینەوانەی ئەنقەرەی لە ئەستۆ نەگرتووە.