Rewa Mahmut Hasan
01 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2015
هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پاریس چاویان بەیەک کەوت.
دوای کۆبوونەوەی هەردوولا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هاوبەش رێکخرا و ئۆباما لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگی رووسی لەلایەن تورکیاوە ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان پشتگیری لە تورکیا دەکەن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.
ئۆباما رایگەیاند کە تورکیا بۆ ئەوان، هاوپەیمانێکی گرنگی نێو ناتۆیە و گوتی: "ئەمریکا هەمووکات دەزانێت کە تورکیا خاوەنی مافی پاراستنی سنووری ئاسمانی خۆیەتی و پشتگیریش لەوە دەکات. گفتوگۆمان کرد لەبارەی ئەوەی کە چۆن بتوانین بۆ کەمکردنەوەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا هەوڵ بدەین".
ئۆباما ئاماژەی بەوە دا کە لەگەڵ ئەردۆغاندا پرسی کەمکردنەەی گرژییەکانی سووریاشیان تاوتوێ کردووە، دووپاتیشی کردەوە کە دەبێت کێشەکان لە رێگەی دیپلۆماسی و سیاسییەوە چارەسەر بکرێن و رایگەیاند کە دوژمنی هاوبەشی ناوچەکە، رێکخراوی تیرۆریستی داعشە و گوتی: "لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیماناندا ئامانجمانە کە داعش، دوژمنی هاوبەشمان بوەستێنین، لەم بارەیەوە بەهەموو شێوەیەک پشتگیری لە تورکیا دەکەین".
ئۆباما لەبارەی هەڵوێستی تورکیا لەگەڵ پەنابەراندا ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا زۆر دروست مامەڵەی لەو پرسەدا کردووە.