Mehmet Yusuf Melikoğlu
24 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ٧٩هەمین خوولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکایە، دیدارەکانی لە ماڵی تورک بەردەوامە.
لە چوارچێوەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانیدا سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کرد لە شازادەی جێنشینی کوێت، شێخ سەباح خالد بن سوباح.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، پرسەکانی جیهانی و هەرێمی باسی لێوە کراوە.
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و شێخ سەباح باسکردن بووە لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین و لوبنان و سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە جیهانی ئیسلامی دژ بە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل یەکدەنگ بێت.
دیداری نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و شێخ سەباح دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو.