جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو ئازەربایجان بەڕێ کەوت

Mikail Bıyıklı  | 04.07.2025 - نوێکردنەوە : 04.07.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو ئازەربایجان بەڕێ کەوت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردنی لە ١٧هەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئابووری بەرەو ئازەربایجان بەڕێ کەوت.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە لایەن بەرپرسانی دەوڵەتەوە بەڕێ خرا.

هەریە لە وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان ماهینوور ئۆزدەمیر، وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری بازرگانی عومەر بۆڵات، چەند بەرپرسێکی دیکە یاوەری سەرکۆماری تورکیا دەکەن لەسەردانەکەیدا بۆ ئازەربایجان.

چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا کە بە میوانداری ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت، لەبارەی ڕوانگەی ڕێکخراوی هاریکاری ئابووری بەرامبەر بە گۆرانکارییەکانی ئاو و هەوا، گوتارێک پێشکەش بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın