Mustafa Deveci,Turgut Alp Boyraz,Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2018
كه‌رتی غه‌ززه - AA
خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كه له چوارچێوه‌ی "رێپێوانی گه‌وره‌ی گه‌ڕانه‌وه" له رۆژی هه‌یینیه‌وه له سه‌ر سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو ده‌ستیان پێكردووه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی ئیسرائیل هه‌یینی رابردوو ئه‌نجامیدا، ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له ناوچه‌كانی نزیك سنوور نوێژی هه‌ینیان ئه‌نجامدا.
له‌لایه‌كی یكه‌وه، له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی له به‌ری ئیسرائیڵ دروستكراون، نیشانشكێنانی ئیسرائیل له ئاماده‌باشیدان.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ر سنوور له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا قهرهباڵغتربن.
خۆپیشانده‌ران كه ده‌یانه‌وێت خۆیان له ده‌ست نیشانشكێنه‌كان بپارێزن تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان ئاگرتێبه‌رداوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه له ناوچه جیاوازه‌كانی سنووری كه‌رتی غه‌ززه دووكه‌ڵ به‌رزده‌بێته‌وه.
فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كه له پێنج ناوچه‌ی جیاواز خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، هوتافی ئازادیی ده‌ڵێنه‌وه.
سه‌ربازانی ئیسرائیلی بۆ بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران كه ماوه ماوه له سنور نزیكدهبوونهوه گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارده‌هێنا. له كاتێكدا ئۆتۆمبێلی گولله‌نه‌بڕی سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وام به‌و ناوه‌دا ده‌سوڕانه‌وه هاوكات فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ئه‌و باڵۆنانه‌ی كامێرایان هه‌ڵگرتووه گرته‌ی ڤیدیۆیی ناوچه‌كه‌یان تۆمار ده‌كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ناوچه جیا جیاكانی كه‌ناری رۆژئاوای گه‌مارۆدراو خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانه ره‌وا و ئاشتیخوازیانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌ڵام ئیسرائیل به‌رده‌وامه له‌و هه‌ڵوێسته تونده‌ی گرتوویه‌تییه به‌ر.
وێڕای كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سوپای ئیسرائیل پاشگه‌زنه‌بۆته‌وه له‌وه‌ی سه‌ربازانی راسپاردوون له‌وه‌ی "هه‌ركه‌سێك له سنوور نزیكبێته‌وه گولله‌ی تێبگرن".
دوێنێ وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاڤیگدۆر لیبه‌رمان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و فه‌ڵه‌ستینیانه كرد كه به‌شداری رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌زنیان كرد له میانی رۆژی خاكی فه‌ڵه‌ستین له سنووری كه‌رتی غه‌ززه.