Mohamad Misto
16 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی هێرشی ئاسمانیی رژێم و پشتیوانانی بۆ سه‌ر بازاڕێك له شارۆچكه‌ی كه‌فه‌ر باتنای غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، لانی كه‌م 61 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له به‌رپرسانی به‌رگریی شارستانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانه‌كه‌ی رووسیا، سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئاگربه‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێم و پشتیوانانی هێرشیان كرده سه‌ر بازاڕێك له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی شارۆچكه‌ی كه‌فه‌ر باتنای غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و لايه‌نی كه‌م 61 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی باسیان له‌وه كرد كه به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانه‌وه نه‌توانراوه ته‌رمی قوربانیان هه‌ڵبگیرێته‌وه و بریندارانیش بگوازرێنه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی، به بڕیارێك كه له 24ی شوباتدا ده‌ریكرد داوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی كرد بۆ هاووڵاتیانی سڤیل له سه‌رتاسه‌ری سووریا به‌تایبه‌تی غوته‌ی خۆرهه‌لات، به‌ڵام چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی به‌نادیاری هێشته‌وه كه بڕیاربوو به‌بێ دواكه‌وتن جێبه‌جێ بكرێت.
دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، رووسیا له 27ی شوباتدا رۆژانه له كاتژمێر 09:00-14:00 (10:00-15:00 به‌كاتی هه‌ولێر) ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كردبوو كه رژێم پابه‌ندی ئه‌وه ده‌بێت.
غوتەی رۆژهەڵات کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە، نزیكه‌ی ٤٠٠ هەزار كه‌سی تێدا ده‌ژی كه ماوه‌ی پێنج ساڵه گه‌مارۆدراون.
وێڕای ئه‌وه‌ی بەپێی رێککەوتنەکانی ئاستانا ئەو ناوچەیە بە "ناوچەی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی" راگەیەندرا، بەڵام رژێمی بەشار ئەسەد کە رووسیا گهرهنتیكارێتی له مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە گەمارۆی سه‌ر ناوچه‌كه‌ی توندترکردووە و، له‌م چەند مانگەی رابردوودا هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچەکە چڕترکردووەتەوە.
ناوچه‌كه كه تا دێت قه‌یرانی مرۆیی تیایدا قوڵتر ده‌بێته‌وه، هەزاران نەخۆش له ره‌وشی به‌په‌له‌دا لە چاوەڕوانی گواستنەوەدان، كه زۆربەیان منداڵ و تووشبووانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەن. ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی ناوچه‌كه به‌هۆی برسێتی و نەبوونی دەرمانەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.