Hakan Çopur
16 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، كۆتایی به ئه‌ركی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، جه‌نه‌راڵ هێربرت ماك ماسته‌ر هێناوه، به‌ڵام گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندێرس، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌درۆخسته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌مریكا، تره‌مپ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، جه‌نه‌راڵ ماك ماسته‌ر.
له‌و هه‌واڵانه‌دا كه پشت به‌و سه‌رچاوانه‌ی كۆشكی سپی به‌ستراوه كه نه‌یانویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه به‌وه كراوه كه تره‌مپ له‌باره‌ی ماك ماسته‌ره‌وه بریاریداوه و، لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه له‌باره‌ی كاندیده‌كان و چاوه‌ڕوانی كاتی گونجاوه بۆ گۆڕینی.
له كاتێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه تره‌مپ به‌ڕێوه‌به‌ری خامه‌ی نهێنیی، جۆن كیلی راسپاردووه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌باره‌ی كاندیده نوێكان بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، به‌شێك له میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و بانگه‌شه‌یه راست نییه و، دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كه‌ی كیلی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ساندێرس، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه باس له ده‌ركردنی ماك ماسته‌ر ده‌كه‌ن.
ساندێرس لەمبارەیەوە گوتی: "ئێستا قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جه‌نه‌راڵ ماك ماسته‌ر كرد. به پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كانه‌وه سه‌رقاڵی كارێكی باشن و، هیچ گۆڕانكاریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانیدا نه‌كراوه".