Gülşen Topçu,Hemın Othman Mohammed
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
كه‌رتی غه‌ززه - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ر به لیواكانی عیزه‌ددین قه‌سامی باڵی سه‌ربازیی حه‌ماس-یان كرده ئامانج.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌منیی فه‌ڵه‌ستینیه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل، پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیان له باكووری خۆرئاوای شاری خان یونس باشووری كه‌رتی غه‌ززه كردووه‌ته ئامانج.
تا ئێستا به‌رپرسانی ئیسرائیل هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
پێشتر گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، ئه‌ڤیخای ئێدرئی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه مووشه‌كێك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته كرابوو له شاری عەسقەلان باشووری ئیسرائیل كه‌تبووه ناوچه‌یه‌كی كراوه‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.