Safiye Karabacak
03 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
غه‌ززه - AA
هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی كه له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له سنووری كه‌رتی غه‌ززه رێكده‌خرێن بۆ پرۆتێستۆكردنی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قودس له 14ی ئایاردا برینداربووبوو گیانی له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌شره‌ف قودرە به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، محه‌مه‌د نەعیم حەمادە (30 ساڵ) كه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی 14ی ئایاری كه‌مپی په‌نابه‌رانی جیبالیه برینداربوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ش، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازانی ئیسرائیل له خۆپیشاندانه ئاشتییهكانی سنووری كه‌رتی غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 120 كه‌س، هاوكات 13 هه‌زار له هه‌مان رووداودا برینداربوون.