فه‌ڕه‌نسا.. خۆپیشاندانی گه‌وره دژ بە ماكرۆن بەڕێوەدەچێت
- له 80 شاری فه‌ڕه‌نسا دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركۆماری ئەو وڵاتە، ئیمانوێل ماكرۆن له‌ژێر ناونیشانی "لافاوی مرۆڤ"دا، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن زیاتر له 60 سه‌ندیكا و پارتی سیاسییه‌وه بەڕێوەدەچێت.
Ile-de-France
پاریس - AA
له 80 شاری فه‌ڕه‌نسا دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركۆماری ئەو وڵاتە، ئیمانوێل ماكرۆن له‌ژێر ناونیشانی "لافاوی مرۆڤ"دا، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن زیاتر له 60 سه‌ندیكا و پارتی سیاسییه‌وه بەڕێوەدەچێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئانادۆڵو كه‌وتووه، سه‌ندیكا و رێكخراو و پارته سیاسییه‌كان له 80 شاردا به پاریسی پایته‌ختیشه‌وه، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ماكرۆن دوێنێ له‌باره‌ی ئه‌و ناڕه‌زایی و مانگرتنانه‌وه كه سێ مانگه له‌وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه گوتی، "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاسته‌نگ بخه‌نه به‌ردەم كاروباری وڵاته‌كه‌مان، سه‌ركه‌وتوو نابن. هیچ شتێك من راناگرێت و ئارامی ده‌سته‌به‌رده‌كرێت".
سه‌ركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاندبوو، ریفۆرم و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت.