Salih Bilici
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان:
- "له كاتێكدا توركیا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كانی سنووری سووریادایه و بۆمبه‌كان له‌ناو سنووری خاكه‌كه‌ماندا ده‌بارێن، ناتۆ به‌ته‌واوی له ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌یه".
- "ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌رسیۆنی ئەلبابدا بچووكترین هاوكاریمان له‌لایه‌ن ناتۆ و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش بەدەست ناگات. قسه‌كانم بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یه كه هیچ هاوكاری پێشكه‌ش بە ئۆپه‌راسیۆنی ئەلباب ناكات، له كاتێكدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زۆرترین زیان به داعش ده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له كاتێكدا توركیا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كانی سنووری سووریادایه و بۆمبه‌كان له‌ناو سنووری خاكه‌كه‌ماندا ده‌بارێن، ناتۆ به‌ته‌واوی له‌ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌یه. ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌رسیۆنی ئەلبابدا بچووكترین هاوكاریمان له‌لایه‌ن ناتۆ و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش بەدەستناگات. قسه‌كانم بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یه كه هیچ هاوكاری پێشكه‌ش بە ئۆپه‌راسیۆنی ئەلباب ناكات، له كاتێكدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زۆرترین زیان به داعش ده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له مه‌ڕاسیمی خه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستیی و ته‌كنیكی توركیا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ك توركیا داوا له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كه‌ین 'جیاكاری له‌نێوان رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا نه‌كه‌ن و، به‌پێی بنه‌ماكان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن'. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌و وڵاتانه به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا به‌بیانووی جۆراوجۆر به گه‌مه‌كانیان پشتیوانی له‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كه‌ماندا كه‌سانی بێ‌تاوان ده‌كوژن. كاتێک باس له‌وانه ده‌كه‌ین جه‌نابیان ناره‌حه‌ت ده‌بن".
گوتیشی: "له كاتێكدا توركیا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كانی سنووری سووریادایه و بۆمبه‌كان له‌ناو سنووری خاكه‌كه‌ماندا ده‌بارێن، ناتۆ به‌ته‌واوی له‌ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌یه. ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌رسیۆنی ئەلبابدا بچووكترین هاوكاریمان له‌لایه‌ن ناتۆ و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش بەدەستناگات. قسه‌كانم بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یه كه هیچ هاوكاری پێشكه‌ش بە ئۆپه‌راسیۆنی ئەلباب ناكات، له كاتێكدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زۆرترین زیان به داعش ده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌باره‌ت به هاوكاری وڵاتانی خۆرئاوا بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، سه‌ركۆماری توركیا گوتى: "ئه‌گه‌ر ئێوه چه‌ك بده‌نه هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، دواتر به‌رگێك بكه‌ن به‌به‌ریدا و بڵێن ئێمه چه‌ك نانێرین و ته‌قه‌مه‌نی ده‌نێرین، ئێمه‌تان بۆ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "ئێمه له ناتۆ له‌گه‌ڵ ئێوه پێكه‌وه‌ین. به‌ڵام ئێوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پشتگیریی ئێمه بكه‌ن، پشتگیریی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن. مه‌گه‌ر هاوبه‌شه‌كه‌ی ئێوه له ناتۆ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌یه؟ چۆن ده‌بێت ئێوه ئه‌و هاوكارییه پێشكه‌شی رێكخراوگهلێك بكه‌ن كه خۆتان به رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌زانن؟ ئێمه ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه له ناتۆ پێكهوهبین، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی ستراتیجی بین، ده‌بێت لایه‌نگری ئێمه‌بن. نابێت لایه‌نگری رێكخراوێكی تیرۆریستی بكه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتيشی: "به‌دڵنیاییه‌وه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له كۆتاییدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌خێویان كردوون. ده‌بینین كه ناوبه‌ناو نیشانه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماردا بخه‌وێت ده‌بێت پێوه‌دان و ژه‌هراوی بوونیش له‌به‌رچاوبگرێت. ئه‌وانه‌ی كار له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا ده‌كه‌ن ده‌بێت ئاماده‌بن له خوێن و فرمێسكدا بخنكێن. ئه‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كانیان له توركیا وه‌ك شانۆی فیلم سه‌یرده‌كرد و، به‌رده‌وامبوون له پشتیوانیكردنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه‌ی هۆکاری ئه‌وه بوون، پێویست ناكات پێشبینی بكرێت كه سبه‌ینێ چاوه‌ڕوانی هه‌مان چاره‌نووس بن".