Ramal Mahmood
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌كاتێكدا توركیا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كانی سنووری سووریادایه و بۆمبه‌كان له‌نێو سنووری خاكه‌كه‌ماندا ده‌بارێن، ناتۆ به‌ته‌واوی له‌ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌یه. ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌رسیۆنی ئەلبابدا بچووكترین هاوكاریمان له‌لایه‌ن ناتۆ و هاوپه‌یانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشه پێناگات. قسه‌كانم بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یه كه هیچ هاوكاری پێشكه‌ش بە ئۆپه‌راسیۆنی ئەلباب ناكات، له‌كاتێكدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زۆرترین زیان به داعش ده‌گه‌ینێت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "من لەگەڵ ئەوانەمە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لەدژی داعش پێکهێناوە، لە کاتێکدا گورزی کەمەرشکێن لە داعش درا لە ئەلباب، ئەوان بۆچی پشتگیری ئەو ئۆپەراسیۆنەیان نەکرد. کەچی دەم ناپارێزن لە درۆکردن. دەڵێن تورکیا پشتگیری داعش دەکات. کوا ویژدان. ئەو لایەنەی بەکاریگەرترین شێوە رووبەڕووی داعش دەبێتەوە ئێمەین، ئێمە لەو بارەیەوە زیانمان بەرکەوتووە و هەر لەسەرەتاوە و لەم پێناوەدا سوپای سووریای ئازاد زیانی زۆری بەرکەوتووە. تەنانەت لەناو وڵاتەکەشمان کەسانێک هەیە کە سوپای سووریای ئازاد وەک رێکخراوی تیرۆریستی ناو دەبەن. سوپای سووریای ئازاد رێکخراوی تیرۆریستی نییە. ئێستا ئێمە لەگەڵ ئەوان کەوتووینەتە جموجۆڵ، بەپێی پێویست پشتگیری‌یان دەکەین. هۆکارەکەشی ئەوەیە نامانەوێت ئەوان لەسەر خاکی خۆیان تەنها بەجێ بهێڵین"