Mohammed Baqi Hussein
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
سه‌ركۆماری توركیا ، رەجەب تەیب ئەردۆغان په‌لاماره‌كه‌ی شاری عه‌نتابی به‌توندی ئیدانه كرد.
ئه‌ردۆغان له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به شێوازی جیاجیا په‌لاماری خوێناوی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌موویان خزمه‌تی هه‌مان ئامانج ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان گوتی: "جارێكی دیکە جه‌ختی له‌سه‌ر ئەوە ده‌كه‌مه‌وه، هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، په‌كه‌كه و داعشدا. په‌یاممان هه‌مان په‌یامه بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م رێكخراوانه (په‌كه‌كه، داعش، فه‌تۆ) به‌رده‌ده‌نه وڵات و گه‌له‌كه‌مان. ده‌ڵێین ناتوانن سه‌ركه‌وتووبن. توانای ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌م رێكخراوانهوهن، له‌و ئاسته‌دا نییه بتوانێت له‌م وڵاته‌دا ده‌نگی بانگ ببڕێت، ئاڵاكه‌مان دابگرێت و نیشتمانه‌كه‌مان دابه‌ش بكات".
ئه‌ردۆغان هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە دوژمنانی توركیا ده‌ره‌قه‌تی توركیا نایه‌ن بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌ستیاریی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی گه‌لی توركیا بده‌ن به‌یه‌كتردا و ئه‌و هه‌وڵه‌شیان سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ئه‌ردۆغان گوتی: "په‌لاماره‌كانی په‌كه‌كه به‌درێژایی 30 ساڵ، هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن فه‌تۆوه له 15ی ته‌مووزدا و په‌لاماره خوێناوییه‌كانی داعش سه‌لماندیان كه ناتوانن سه‌ركه‌وتووبن. هه‌مان گه‌مه‌ی ناپاكانه كه له عه‌نتاب ئه‌نجامدراوه، سه‌ركه‌وتوو نابێت. گه‌له‌كه‌مان له ئامانجی سه‌ره‌كیی پشت په‌لاماره‌كانه‌وه تێده‌گات و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كڕیزی نابێت".