Zehra Ulucak
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سوپاسی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئونی كرد بۆ هاوكاریكردنی له ناردنه‌وه‌ی رووفاتی سه‌ربازانی ئه‌مریكا بۆ وڵاته‌كه‌ی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی دووباره كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵیدا.
دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه‌ی کە له میانی جه‌نگی 1950-1953ی كۆریادا كوژرابوون بۆ ئه‌مریكا، تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و رووفاتانە.
له تویتێكیدا بۆ كیم، تره‌مپ نووسیویەتی: "سوپاست ده‌كه‌م كه به‌ڵێنه‌كه‌ت برده‌سه‌ر و ده‌ستت به پرۆسه‌كه كرد بۆ ناردنه‌وه‌ی رووفاتی خۆشه‌ویستانمان كه له‌وێ گیانیان له‌ده‌ستدا. بە هیچ شێوەیەک تووشی سه‌رسوڕمان نەبووم له‌و هه‌ڵوێسته جوانه. هه‌روه‌ها سوپاست ده‌كه‌م بۆ نامه جوانه‌كه، به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵتدا".