Gökhan Kurtaran
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا، تێرێزا مای پیرۆزبایی له دۆناڵد تره‌مپ كردووه به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی سێ هاووڵاتی ئه‌مریكی له كۆریای باكوور.
هاوكات له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، تێرێزا مای جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاریكاری وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ئامانجی فشارخستنه سه‌ر كۆریای باكوور بۆ داماڵینی له چه‌كی ئه‌تۆمیی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێرانی كرد بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئیسرائیل و، رایگه‌یاند "به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز پشتیوانی له ئیسرائیل ده‌كات كه مافی به‌رگریكردن له خۆی هه‌یه دژ به شه‌ڕه‌نگێزی ئێران".
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه به‌ریتانیا و هاوبه‌شه ئه‌ورووپیه‌كان پێداگرن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک و باس له‌وه‌یشكراوه كه سزاكانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا خۆرئاواییانه‌ی له ئێران كار ده‌كه‌ن.