Davut Çolak,Ramal Abdullah Mahmood
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
كۆپنهاگن – AA
له دوو شارە هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی دانمارك هه‌زاران كه‌س ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی دژی جێبه‌جێكردنی "یاسای باڵاپۆشی" كه پۆشینی رووبه‌ند و په‌چه له شوێنه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات.
به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی ئه‌و یاسایه‌ی كه له ٣١ی ئایار په‌سه‌ند كرا و له‌مڕۆوه كاری پێ ده‌كرێت، هه‌زاران كه‌س له كۆپنهانگی پایته‌خت و شاری ئارسون كه دووه‌مین گه‌وره‌ترین شاری دانماركه رێ‌یان پێوا.
خۆپیشاندانه‌كه كه له لایه‌ن "دیالۆگی ژنان" رێكخرا كه له چالاكوانه چه‌پ و ژنانی رووبهندپۆشهوه دامه‌زرێندراوه له لایه‌ن ژنه موسڵمانه‌كانی دانماركه‌وه پشتگیری كرا.
خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی ره‌ش له گه‌ڕه‌كی نۆره‌برۆ له كۆپنهاگن كۆبوونه‌وه و وه‌ك هاوسۆزی ده‌ربڕین بۆ رووبهندپۆشان سه‌دان ژن رووی خۆیان داپۆشی و رووبهندیان به‌ست.
دواتر ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و بنكه‌ی پۆلیس چوون و داوایان كرد له بری سزادانی رووبهندپۆشان به‌كاری جددیتره‌وه سه‌رقاڵ بن.
دواتر خۆپیشاندانه‌كان به‌بێ كێشه كۆتایی هاتن.