Gülbin Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
واشنتۆن – AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڕیاری دا دانانی باجی گومرگی له‌سه‌ر كاڵا‌و كه‌لوپه‌لی چین كه به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی ٢٠٠ ملیار دۆلاره و رێژهکەی له سه‌دا ١٠ه‌وه به‌رزبكاته‌وه بۆ له سه‌دا ٢٥.
نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مریكا، رۆبه‌رت لایتهایەزەر رایگه‌یاند سه‌رۆکی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چین بڕیاریداوه رێژه‌ی باجی گومرگی له‌سه‌ر كاڵا و كه‌لوپه‌لی ئه‌مریكی له سه‌دا ١٠ه‌وه به‌رزبكاته‌وه بۆ له سه‌دا ٢٥.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به نزیكه‌ی ٢٠٠ ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێن و گوتی: "له ١٨ی حوزه‌یران سه‌رۆك تره‌مپ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چین و بۆ ئه‌وه‌ی زیانی زیاتر به كرێكار، جوتیار و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان نه‌گات رێنمایی كردم باجی گومرگی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ بخه‌مه سه‌ر كاڵا و كه‌لوپه‌لی چینی به به‌های ٢٠٠ ملیار دۆلار. له ١٠ی ته‌مووزه‌وه ده‌ستمان كرد به دانانی ئه‌و باجه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك تره‌مپ ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاری دا كه باجی گومرگییه‌كه له سه‌دا ١٠ه‌وه به‌رزبكاته‌وه بۆ له سه‌دا ٢٥. زیادكردنی ئه‌و باجه له سه‌ر ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه داده‌ندرێت كه له ١٠ی تهمووز رامانگهیاندن".