Kasım İleri
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له چالاكییه‌كی به‌خشیندا له نیویۆرك، ورده‌كاری نهێنیی ئه‌و هێرشه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكردووه كه له مانگی شوبات له سووریا ئه‌نجامیدا و تیایدا سه‌ربازانی رووسی كوژران.
ئه‌مریكا ورده‌كاری ئه‌و هێرشه‌ی به نهێنیی هێشتووەته‌وه كه كردیه سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ی هه‌وڵی هێرشكردنیاندا بۆ سه‌ر كه‌مپی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له شاری دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا له مانگی شوباتدا كه سه‌ربازانی ئه‌مریكیشی تێدابوو. به‌ڵام تره‌مپ هه‌فته‌ی رابردوو له گوتارێكیدا كه له چالاكییەکی به‌خشینی دامه‌زراوه‌یه‌ك كه خۆی پشتیوانی ده‌كات به‌ناوی كۆمیته‌ی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ، ستایشی توانای فڕۆكه‌وانێكی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری F-18ی كردووە كه به‌شداری له هێرشه‌كه‌دا كردووه و، ورده‌كاری هێرشهكهیشی خستووەته‌ڕوو.
كه‌سێك كه له چالاكییه‌كه‌دا به‌شداربووه و بۆ میدیای ئه‌مریكا دواوه، باسی له‌وه كردووه كه تره‌مپ رایگه‌یاندووه "هێرشه ئاسمانییه‌كه 10 خوله‌كی خایاندووه و، له‌میانیدا 100 بۆ 300 سه‌ربازی رووسی كوژراون".
هه‌فته‌ی رابردوو، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، باسی له‌وه كرد كه شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان سه‌ربازانی ئه‌مریكا و گرووپی لایه‌نگرانی رژێمی ئه‌سه‌د چوار كاتژمێری خایاندووه و، تیایدا نزیكه‌ی 300 چه‌كداری لایه‌نگری رژێم كوژراون. له‌به‌ر نهێنیی مانه‌وه‌ی ورده‌كاری هێرشه‌كه، حكوومه‌تی ئه‌مریكا ره‌تیكردبووه‌وه روونكردنه‌وه له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه بدات.
هاوكات تره‌مپ له‌و چالاكییه‌دا كه له نیویۆرك لۆت پاڵاس به‌ڕێوه‌چوو باسی له گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئەمریکا له‌نێوان هه‌وڵی لۆبی پادشا و شاژنهكاندا توانای گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانەیان نه‌بووه به‌ڵام خۆی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌وه‌ی كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه سه‌رۆكه‌كانی گشت وڵاته‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاره‌كه‌ی قودس، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه بۆچوونی بگۆڕن.
نزیکەی 100 بازرگان لە پشتیوانانی تره‌مپ به‌شداریان له‌و چالاكی به‌خشینه‌دا كرد كه تیایدا نزیكه‌ی پێنج ملیۆن دۆلار كۆكرایه‌وه.