Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، یان كوبیش بانگه‌وازی له لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد دوای هه‌ڵبژاردنی گشتی، حكوومه‌تێكی گشتگیر و دوور له مه‌زهه‌بگه‌ری پێكبهێنرێت.
یان كوبیش له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران زانیاریی دا به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و جه‌ختیكرده‌وه، بەشدارینەکردنی زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگده‌ران، په‌یامێكی به‌هێزبوو بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له 2003وه عێراقیان به‌ڕێوه‌بردووه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق رایگه‌یاند کە له پێناو ئه‌نجامدانی ریفۆرمی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا له عێراق، پێویسته حكوومه‌تی ئاینده یهكڕیزبێت و گوتی: "پێویسته حكوومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر، دیموكراسی، خاوه‌ن به‌رپرسیارییەتی، گشتگیر و دوور له مه‌زهه‌بگه‌رایی كه گه‌نده‌ڵیی تیادا نه‌بێت و سیاسییه‌كان تیایدا نوێنه‌رایه‌تیی هه‌مووان بكه‌ن دابمه‌زرێت".
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاردا، ئیئتلافی سائیرون بهڕابەرایەتی موقته‌دا سه‌در 54 كورسی، ئیئتلافی فه‌تح بهڕابەرایەتی هادی عامری 47 كورسی و ئیئتلافی نه‌سر بهڕابەرایەتی حه‌یده‌ر عه‌بادی 42 كورسیی به‌ده‌ستهێنابوو.
له عێراق له پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌دا، دیدار و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له به‌غدا و هه‌ولێریش درێژه‌یان هه‌یه و هێشتا پارته سیاسییه‌كان له‌وباره‌وه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.