Sangar Hamad Azeez
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە چۆنییەتی کارکردنی وەزیری دادی وڵاتەکەی جێف سیسشن گرت لە بابەتی لێکۆڵینەوەکان لە دەستێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و گوتیشی کە پەشیمانە کەسی لە شوێنی ئەو هەڵنەبژاردووە.
ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی لە وەزیری دادی وڵاتەکەی سێسشن گرت.
ترەمپ کە لەبابەتی لێکۆڵینەوەکان لە دەستێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا رەخنە لە سێسشن دەگرێت، لەلایەن بریکاری کۆماری باشووری کارۆلینا ترەێ گاودی پشتیوانی لێکرا.
گاودیس لە تویتەری خۆی ئاماژەی بەوەکرد کە کشانەوەی سێسشن لە لێکۆڵینەوەکانی دەستێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کارێکی دروست نەبوو گوتیشی: ''ئەگەر من سەرۆک بام ئەو کەسەی کە لە باڵاترین ئاستی وڵات بۆ وەزارەتی داد هەڵم بژاردووه بیگوتبا من لە دۆسییەکی ئاوا گرنگ دەکشێمەوە ئەوا کاردانەوەی توندم نیشاندەدا. لەم وڵاتە چەندین کەسی شایستەتر هەن. سەرۆک ترەمپ دەبوو کەسێکی دیکەی هەڵبژاردبا".
لە بەرامبەردا ترەمپ وەڵامی تویتەکەی دابووە و نوسیبووی: "بریا کەسێکی دیکەم هەڵبژاردبا".
وەزیری دادی ئەمریکا جێف سێسشن دوای بانگەشەکانی دەستێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ٢ی ئاداری ٢٠١٧ رایگەیاند کە لێکۆڵینەوەی بۆ بابەتەکە کردووە و بەڵام لێپرسینەوەکان دەکشێتەوە ئهمە لە کاتێکدایه کە لە میانی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دووجار لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە واشنتۆن کۆببویەوە.