Dildar Baykan
13 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
نیویۆرك - AA
له كاتێكدا ئه‌و بڕیارانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ریكردوون له‌باره‌ی باجه‌كانی گومرك هاوپه‌یمانانی وڵاته‌كه‌ی، سیاسییه‌كان و كارپێكردنه‌كانی ناڕه‌حه‌ت كردووه، هاوكات ده‌رگای قه‌یرانی نوێی له‌سه‌ر رێكخراوی بازرگانی جیهانی كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ئه‌گه‌ر تره‌مپ بشڵێت باجه‌كانی گومركی سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆمی له‌پێناو رزگاركردنی ئاسایشی نیشتمانی یان به‌رهه‌مهێنه‌رانی كانزای ئه‌مریكی له ركابه‌رایه‌تی جیهانی گۆڕیوه، ئه‌وا ئه‌ندامانی دیكه‌ی رێكخراوی بازرگانی جیهانی كه‌نه‌دا، مه‌كسیك و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كانزاكانیان نه‌بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌مریكا.
نیگه‌رانی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر بڕیارێك رێكخراوی بازرگانی جیهانی ده‌ریبكات ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌ك له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا.
وه‌ك چۆن هه‌ر بریارێك له رێكخراوه‌كه‌دا ده‌ربكرێت دژ به حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكخراوه‌كه جێبهێڵێت، هاوكات ده‌ركردنی بریار له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاش كاریگه‌ری رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر وڵاتانی دیكه كه‌مده‌كات و، ئه‌و وڵاتانه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی رێساكانی رێكخراوه‌كه و روو له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی خۆیان ده‌كه‌ن.
جێگری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی بازرگانی جیهانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی بازرگانی ده‌ره‌كی، روفوس یێركسا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڵێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نیشتمانیتاندا ئه‌وه‌ی ده‌یخوازن ئه‌نجامی بده‌ن و سه‌رله‌نوێ بیه‌وێت یاساكانی سیستمی رێكخراوی بازرگانی جیهانی داڕیژێتهوه، ئه‌وا پێویسته هه‌موو وڵاتێكی جیهان هه‌ستیارترین به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی هه‌رچیه‌ك بێت به پێناسه‌یه‌كی نوێوه ئاماده بكات".