Emre Gürkan Abay
13 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری په‌سكۆڤ رایگه‌یاند "ماوه‌یه‌كی زۆره كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیدا پاره‌ی میلـلی به‌كاربهێندرێت. رووسیا ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ توركیادا به پاره‌ی میلـلی بازرگانی بكات. پێویسته به هه‌ستیاریه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت".
دمیتری په‌سكۆڤ له مۆسكۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ لێدوانه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد كه باسی له‌وه كرد توركیا له بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیدا پاره‌ی میلـلی به‌كارده‌هێنێت.
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری په‌سكۆڤ باسی له‌وه كرد كه رووسیا پشتیوانی له به‌كارهێنانی پاره‌ی میلـلی ده‌كات له بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیدا و گوتی: "رووسیا ماوه‌یه‌كی زۆره له ئاستی جۆراوجۆردا به به‌رزترین ئاستهكانیشهوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات".
دمیتری په‌سكۆڤ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌و بابه‌ته‌ی هێناوه‌ته رۆژه‌ڤه‌وه و گوتی: "رووسیا ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ توركیادا به پاره‌ی میلـلی بازرگانی بكات. پێویسته به هه‌ستیاریه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، سهركۆمار ئه‌ردۆغان له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا پلانی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ك چین، رووسیا، ئێران و ئۆكراینا به پاره‌ی میلـلی بازرگانی بكات.