Behlül Çetinkaya
13 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2018
ئیسلام ئاباد - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، ره‌خنه‌ی له بریاری سزای ئه‌مریكا گرت به‌رامبه‌ر به توركیا و، رایگه‌یاند: "توركیا بزوێنه‌ری ئابووریی جیهانیه و ئه‌ندامێكی گرنگییه‌تی. گه‌ل و حكوومه‌تی پاكستان، بۆ جارێكی دیكه پشتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ هه‌وڵی ئاشتیی و خۆشگوزه‌رانی توركیا دووپات ده‌كاته‌وه و، وه‌ك هه‌میشه له پاڵیدا ده‌بێت له رێگای گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌كان".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه پاكستان دژی جێبه‌جێكردنی هه‌ر سزایه‌كی تاك لایه‌نه‌یه دژ به هه‌ر وڵاتێك.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كێشه‌كان به دیالۆگ و نیازباشی چاره‌سه‌ر بكرێن و، هاتووه "هه‌ر هه‌نگاو یان هه‌وڵێك به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌وه هه‌بێت ته‌نیا ئاشتیی و سه‌قامگیری لاوازناكات، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان سه‌خت ده‌كات و وایان لێده‌كات رێگای ده‌ربازبوونیان نه‌بێت".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه توركیا وڵاتیكی گرنگه بۆ ئاشتیی و سه‌قامگیری نیشتمانی و ناوچه‌یی و، هاتووه "پاكستان ستایشی ده‌وری زۆر به‌هاداری توركیا ده‌كات له به‌رقه‌راربوونی ئاشتیی و سه‌قامگیری هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی. توركیا بزوێنه‌ری ئابووریی جیهانیه و ئه‌ندامێكی گرنگییه‌تی. گه‌ل و حكوومه‌تی پاكستان، بۆ جارێكی دیكه پشتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ هه‌وڵی ئاشتیی و خۆشگوزه‌رانی توركیا دووپات ده‌كاته‌وه و، وه‌ك هه‌میشه له پاڵیدا ده‌بێت له رێگای گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌كان".