Bahattin Gönültaş,Erbil Başay
13 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
به‌رلین - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، شتێفن سایبێرت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نایانه‌وێت له‌باره‌ی كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانی ئه‌م دۆخه‌ی توركیا له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌یان بدوێن.
شتێفن سایبێرت رایگه‌یاند، سه‌قامگیریی ئابووریی توركیا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ڵمانیادایه و له نزیكه‌وه چاودێریی ئه‌و دۆخه ده‌كه‌ن كه لە ئارادایه.
بڕیاره 18ی ئەم مانگە، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له به‌رلین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆبێته‌وه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، شتێفن سایبێرت رایگه‌یاند، 18ی ئاب مێركڵ له به‌رلین پێشوازی له پوتین ده‌كات.
ناوبراو راشیگه‌یاند، بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی مێركڵ و پوتین بریتی ده‌بێت له سووریا، ئۆكراینا و بازرگانیی وزه.