Yusuf Aydın Deniz
13 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له نیوه‌ڕۆخوانێكدا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ به‌شداربووانی دەیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزان ئامادەكرا، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مڕۆ دووچاری بووین په‌یوه‌ندی به قه‌یرانی 1994، 2001 و 2007ه‌وه نییه. له راستیدا رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی ته‌واو جیاواز بووینه‌ته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند كه داینه‌مۆی ئابووریی توركیا به‌هێزه، پته‌وه، له‌شوێنی خۆیه‌تی و به‌پشتیوانیی خودا له‌شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه و گوتی: "گرنگترین هۆكاری دووچاربوونمان به زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆن هه‌رله تیرۆره‌وه تا قسەو قسه‌ڵۆكه‌كانی ئابووریی، هه‌ڵویستی سازشنهكردنمانه له‌سه‌ر سوود و قازانجه میلـلیهكانمان".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌مانه به‌ڕاستی تۆڕی ناپاكین، به‌ڵام ئێمه روویان پێناده‌ین. باجی پێوستیش به‌وانه ده‌ده‌ین كه ئه‌م جۆره قسه و قسه‌ڵۆكانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه."
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "هیچ هۆكارێكی گونجاو نییه له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی به‌و شێوه‌یه له هه‌موو بوارێكدا به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه وه‌ك هاوپه‌یمانی ناتۆ باجی جددی داوه. ئامانج لێره‌دا خواردنی ترێ نییه به‌ڵكو لێدانی باخه‌وانه‌كه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكرێت شكاندنی ددانی باخه‌وانه‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن ئه‌وه‌یه".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان گوتیشی: "شەقاوەكانی سیستمی جیهانگیری، ناتوانن بێشه‌رمانه ده‌ست بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌مان درێژ بكه‌ن كه به‌خوێن به‌ده‌ستهاتوون".