21 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند، بڕیارنامه‌یه‌ك واژوو ده‌كات كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)وە كۆچ بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر، هه‌نگاوی نوێی راگه‌یاند بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویته‌كه‌یدا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی به ''دوژمنی نه‌بینراو'' ناوزه‌ند كردووە و رایگه‌یاندووە ''به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر هێرشی دوژمنێكی نهبینراوداین و پێویسته كاروباری هاووڵاتییانی ئه‌مریكای مه‌زن بپارێزین، بڕیارنامه‌یه‌ك واژوو ده‌كه‌م كه كۆچ بۆ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵده‌په‌سێرێت''.
هێشتا نازانرێت كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و بڕیارنامه‌یه واژوو ده‌كات و چی له‌خۆده‌گرێت.
حكوومه‌تی ئه‌مریكا له ١٨ی ئاداری رابردوودا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه خزمه‌تگوزاری پێدانی ڤیزه‌ی له ژمارەیەک وڵات‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سارد.