Emel Gözellik
21 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، تا ئەم ساتە به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، ١٧٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه به پشت به‌ستن به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ لە جیهاندا بڵاوی ده‌كاته‌وه، ژماره‌ی ئەو كەسانەى له جیهاندا بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ گيانيان لەدەستداوە، گه‌یشتووه‌ته ١٧٠ هەزار و ٩٦ كەس و ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوونیش گەيشتووەتە، دوو ملیۆن و ٤٧١ هەزار و ٤٦ کەس.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕه‌كه، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی تا ئه‌م ساتە زۆرترین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیان به‌هۆی ڤیرۆسهكهوه تیادا تۆماركراوه، به‌م شێوه‌یه‌یه:
ئه‌مریكا ٤٢ هه‌زار و ٢٠١ كه‌س، ئیتاڵیا ٢٤ هه‌زار و ١١٤ كه‌س، ئیسپانیا ٢٠ هه‌زار و ٨٥٢ كه‌س، فه‌ڕه‌نسا ٢٠ هه‌زار و ٢٦٥ كه‌س، به‌ریتانیا ١٦ هه‌زار و ٥٠٩ كه‌س، به‌لجیكا پێنج هه‌زار و ٨٢٨ كه‌س، ئێران پێنج هه‌زار و ٢٠٩ كه‌س، چین چوار هه‌زار و ٦٣٢ كه‌س و ئه‌ڵمانیا چوار هه‌زار و ٧٠٦ كه‌س، هۆڵەندا سێ هەزار و ٧٥١ كه‌س، بەڕازیل دوو هەزار و ٨٤٥ كه‌س، توركيا دوو هەزار و ١٤٠ كه‌س، كه‌نه‌دا هه‌زار و ٦٨٠ كه‌س، سويد هەزار و ٥٨٠ كه‌س و سويسرا هەزار و ٤٢٩ كه‌س.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئه‌مڕۆ زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له كاتێكدا ٦٤٤ هه‌زار و ٥٨٩ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، یه‌ك ملیۆن و ٦٥٦ هه‌زار و ٣٦١ كه‌سیش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.