Doga Kirmizioglu,Muhammet Ali Kemal
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
لە میانی رکابەرییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمێریکادا کە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوورەوە رێکخراوە، بەڕازیل بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەرجەنتینی بردەوە و بۆ یاریی کۆتایی سەرکەوت.
لە قۆناغی نیوەی کۆتایی ٤٦ەمین کۆپا ئەمێریکا کە لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەڕازیل لە یاریگای مینیێراو لە شاری بێلۆ هۆریزۆنتۆ، بەیەکگەیشتن.
یاریزانانی بەڕازیل بە خێرایی چوونە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکی ١٩دا، گابریێل خیسوس گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی سامبا تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کردە ١-٠ و هەر بەو ئەنجامەش گێمی یەکەم کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا بەڕازیل بەردەوام بوو لەوەی یارییەکە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بهێڵێتەوە و لە خولەکی ٧١دا، رۆبێرتۆ فێرمینیۆ گۆڵی دووەمی بۆ بەڕازیل تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کردە ٢-٠ و بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی سامبا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمێریکا.
سەر لە بەیانی سبەی کاتژمێر ٠٣:٣٠ بەکاتی هەولێر، یاریی دووەمی قۆناغی نیوەی کۆتایی لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و پێرودا لە یاریگای گرێمیۆی شاری پۆرتۆ ئالێگری ئەنجام دەدرێت.