Abdullah Shukur
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
لە راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی G-20 لە وڵاتی ئەرژەنتین جەخت لەسەر پابەندبوون بە شیرازەی نێودەوڵەتی و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ژینگەی پاریس سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا و ئەنجامدانی چاکسازی لە رێکخراوی بازرگانی جیھانی کراوەتەوە.
راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی G-20 کە ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەرژەنتین کۆتایی پێ دێت، بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پرسەکانی وەک ئەنجامدانی ھەماھەنگی، ژێرخانی گەشەپێدان، ستراتیژی خۆراک و یەکسانی رەگەز بە وردی تاوتوێی لەسەر کراوە.
راگەیەندراوەکە لە ٣١ خاڵ پێکدێت و بە زۆری جەخت لەسەر ئابووری نێودەوڵەتی دەکرێتەوە، ھاوکات ئاماژە بە گرنگی پابەندبوون بە شیرازەی نێودەوڵەتی دەکرێتەوە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە نابێت یاساکانی بازرگانی نێودەوڵەتی وڵاتان بخاتە دۆخی لاواز و راشگەیەنرا کە پێویستە بەشێکی ناوەندی بازرگانی جیھانی چاکسازی تێدا بکرێت.
ھاوکات جەخت لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتننامەی ژینگەی پاریس کراوەتەوە و ئاماژە بە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری ژینگەش کرا.
ھاوکات ئەمریکا لەبەر ئەوەی لە رێککەوتننامەی ژینگەی پاریس کشاوەتەوە بەمەش تەنھا ئەمریکا خاڵی پەیوەندیدار بە گۆڕانکاری ژینگەی لە راگەیەندراوەکەدا پەسند نەکرد.
ھەر لە راگەیەندراوەکەی لووتکەی سەرکردەکانی G-20 بە توندی ئیدانەی ھەموو جۆرێکی تیرۆر کرا.
لە کۆتا خاڵی راگەیەندراوەکە بڕیاری ئەوە درا کە لووتکەی G-20ی ٢٠١٩ لە وڵاتی ژاپۆن و ئەوەی ٢٠٢٠ یش لە وڵاتی سعوودیە ئەنجام بدرێت.