Muhammed Emin Canik
04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2020
بۆینس ئایرس/ ئەنقەرە - AA
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، ٨٠٣ كه‌سی دیكه به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٣٨ هه‌زار و ٩٣٨ كه‌س، ٥٢ هه‌زار و ٥٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، یه‌ك ملیۆن و ٨٥٥ هه‌زار و ٧٤٦ كه‌س، هه‌روه‌ها تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٢٣٠ هه‌زار و ٥١٠ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- بەڕازیل
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، به گیانله‌ده‌ستدانی ٥٦١ كه‌سی دیكه، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٤ هه‌زار و ٦٦٥ كه‌س، هه‌روه‌ها ١٦ هه‌زار و ٦٤١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، دوو ملیۆن و ٧٥٠ هه‌زار و ٣١٨ كه‌س.
بەو شێوەیە لە هەشتی حوزەیرانی رابردووەوە تا ئێستا ئەوە بەرزترین ئاماری تووشبوونە کە بە پەتاکە لە ماوەی یەک رۆژدا لە بەڕازیل تۆمارکرابێت.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره، به‌شێوه‌یه‌ك ٥٦٠ هه‌زار و ٢١٨ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٣ هه‌زار و ٣٦٥ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
له سەرانسەری به‌ڕازیل یه‌ك ملیۆن و ٩١٢ هه‌زار و ٣١٩ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.