Esat Fırat
04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2020
قودس - AA
فڕۆکە و هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل، هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ئامانجی سوپای رژێمەکەی ئەسەد لە باشووری دیمەشق پایتەختی سووریا.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرەعی لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە دوێنێ فڕۆکە و هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل لە بەرامبەر هەوڵی هێرشێکدا بۆسەر باشووری بەرزاییەکانی جۆلان، ئامانجەکانی رژێمیان لە باشووری سووریا بۆردومان کردووە.
ئەفیخای ئەدرەعی باسی لەوەیش کردووە کە لە هێرشەکەدا، ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربە سوپای رژێم، بنکە سەربازییەکان، سەکۆی مووشەکیی زەوی بە ئاسمان، خاڵەکانی چاودێری و هەواڵگریی کراونەتە ئامانج.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوەیش کردووەتەوە کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لەسەر بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەری، ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئەوان رژێمەکەی بەشار ئەسەد بە بەرپرسیار دەزانن لەو هێرشانەی کە لە خاکی سووریاوە دەکرێنە سەر ئیسرائیل.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵیی فەرمی رژێمی ئەسەد SANA بانگەشەی ئەوەی کرد کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی، بەرپەرچی ئەو هێرشانەی داوەتەوە کە کراونەتە سەر گوندەواری باشووری دیمەشق.
هەروەها گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، هیدای زیلبێرمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد، شەوی رابردوو گرووپێکی چوار کەسی سنووری سووریا-ئیسرائیل-یان بەزاندووە وهەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل، بەڵام ئەندامانی ئەو گرووپە کوژراون.
- هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا
ئیسرائیل له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه له ٢٠١١ه‌وه تا ئێستا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ناو به ناو له سووریا و به‌رزاییه‌كانی جۆلان-ه‌وه مووشه‌كی ئاراسته ده‌كرێت له به‌رامبه‌ریشدا هێرش ده‌كاته سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه هێزه‌كانی حزبوڵڵا كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات، له‌گه‌ڵ خاڵه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریا.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی ته‌ل ئه‌بیب زۆرێك له‌و هێرشانه ناگرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام حكوومه‌تی سووریا هه‌روەها رووسیا بانگەشەی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئیسرائیل له پشت زۆرێك له‌و هێرشه ئاسمانییانهوهیه كه ده‌كرێته سه‌ر سووریا.
بۆ یەکەمجار ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٩دا ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی له ئه‌ستۆ گرت كه ده‌كرێنه سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران له سووریا.