28 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2020
بۆینس ئایرس/ ئەنقەرە - AA
گیانلەدەستدانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە وڵاتانی جیهاندا لە زیادبووندایە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل بڵاوی کردوونەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٠٩ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە بەڕازیل بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ٥٧ هەزار و ٧٠ کەس.
هەروەها ٣٨ هەزار و ٦٩٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراون و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٦٦٧ کەس.
زۆرترین حاڵەتەکانیش لە شاری ساو پاولۆ ناوەندی بازرگانیی ئەو وڵاتە تۆمار کراون کە ٢٦٥ هەزار و ٥٨١ حاڵەتە و کۆی گشتیی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لەو شارە گەیشتووەتە، ١٤ هەزار و ٢٦٣ حاڵەت.
دوای ساو پاولۆ شاری ریۆ دێ جانیرۆی پایتەخت دێت کە تا ئێستا نۆ هەزار و ٧٨٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەوێ گیانیان لەدەستداوە و ١٠٨ هەزار و ٨٠٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیشی لێ تۆمار کراوە.
بەهۆی زۆری ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدانەوە، بەڕازیل لە ریزبەندی دووەمی جیهاندایە و دوای ئەمریکا دێت.
بەهەمان شێوە لە مەکسیک ژمارەکان لە هەڵکشاندان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە بڵاوی کردونوەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ٢٦ هەزار و ٣٨١ کەس.
هەروەها چوار هەزار و ٤١٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراون و ژمارەی حاڵەتەکان گەیشتووەتە، ٢١٢ هەزار و ٨٠٢ حاڵەت.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستیی هیندستان نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان، ٣٨٤ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە هیندستان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ١٦ هەزار و ٩٥ کەس.
هەروەها ١٨ هەزار و ٥٥٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراون و ژمارەی حاڵەتەکان گەیشتووەتە، ٥٢٨ هەزار و ٨٥٩ کەس.
بەمشێوەیە هیندستان لەڕووی زۆری حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدانەوە لە دوای ئەمریکا، بەڕازیل و رووسیا لە پلەی چوارەمی جیهاندایە.