Buenos Aires
بۆینس ئایرس/ ئەنقەرە - AA
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٠٥ كه‌سی دیكه بەهۆی توشبوونیان بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ەوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەیش كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه کۆچی دوواییان کردووە به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠٠ هه‌زار و ٤٧٧ كه‌س، هه‌روه‌ها ٤٩ هه‌زار و ٩٧٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ١٢ هه‌زار و ٤١٢ كه‌س.
ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره، به‌شێوه‌یه‌ك ٦٢١ هه‌زار و ٧٣١ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٥ هه‌زار و ١٦ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
له سەرانسەری به‌ڕازیل دوو ملیۆن و ٩٤ هه‌زار و ٢٩٣ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- هیندستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ٩٣٥ كه‌سی دیكه به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٤٣ هه‌زار و ٤٥٣ كه‌س.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٤ هه‌زار و ٣٩٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بەو پەتا جیهانیيە لە هیندستان تۆمەرکراوە و، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، دوو ملیۆن و ١٥٣ هه‌زار و ١٠ كه‌س.
تا ئێستا لە تەواوی هیندستان یه‌ك ملیۆن و ٤٨٠ هه‌زار و ٨٨٤ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- مەکسیک
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٩٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەوەیش کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەو پەتایە کۆچی دوواییان کردووە گەیشتووەتە، ٥٢ هەزار و شەش کەس.
هاوکات شەش هەزار و ٤٩٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە، تێکڕای ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو پەتا جیهانییە گەیشتووەتە، ٤٧٥ هەزار و ٩٠٢ حاڵەت.
لە مەکسیک تا ئەمڕۆ ٣١٨ هەزار و ٦٣٨ تووشبووی پەتاکە دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکە لە مەکسیک لە ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆمارکرا و یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لە ١٩ی ئاداری رابردوودا راگەیەنرا.