Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
27 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
نیویۆرك – AA
پێنج وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا کە دوانیان ئەندامی هەمیشەیین لە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایانگه‌یاند كه به‌رزاییه‌كانی جۆلان به‌شێك نییە له خاكی ئیسرائیل و به‌كارهێنانی هێز بۆ سه‌پاندنی سه‌روه‌ری له ناوچه‌كه دژایه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا كه دوو ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشین لەگەڵ به‌لجیكا، ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ندا كه ئه‌ندامی كاتی هه‌مان ئه‌نجوومه‌نن له‌باره‌ی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناد تره‌مپ بۆ داننان به سه‌روه‌ری ئیسرائیل به به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و پێنج وڵاته دان نانێن به سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌و ئەو شوێنانه‌ی کە له ١٩٦٧ه‌وه داگیری كردوون به به‌رزاییه‌كانی جۆلانیشه‌وه و به به‌شێك له خاكی ئیسرائیلی نازانن.
پێنج وڵاته ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه به‌كارهێنانی هێز بۆ سه‌پاندنی سه‌روه‌ری له ناوچه‌كه، پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانە. راگه‌یاندنی تاكلایه‌نه‌ی گۆڕانكاری سنوور پشتبه‌ستن به یاسا و رێساكان پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نیگه‌رانی له‌وه‌ش خراوه‌ته روو كه سه‌پاندنی سه‌روه‌ری نایاسایی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كێشه‌ی گه‌وره‌تری لێده‌كه‌وێته‌وه.
یه‌كه‌م بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری ژماره‌ی ٤٩٧ بوو دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له ١٩٨١سهروهری خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه دژی داگیركاری ئیسرائیل وه‌ستایه‌وه و تیایدا هاتووه "بڕیاری جێبه‌جێكردنی كارگێڕی، دادوەری و یاساكانی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه داگیری كردووه نایاسایین و كارپێكراو نین له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا".
ئیسرائیل له ١٩٦٧ه‌وه به‌رزاییه‌كانی جۆلانی داگیركردووه كه به‌شێكه له خاكی سووریا.