Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
27 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
راگەیەندرا کە دووی نیسانی داهاتوو سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سپی لەگەڵ سكرتیری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ كۆدەبێتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی گوتەبێژی كۆشكی سپی بڵاویکردەوە، یانس ستولتنبێرگ كە بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ سەردانی واشنتۆن دەكات، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوی نووسینگەكەدا ئاماژەی بە گرنگیی كۆبوونەوەكەی دۆناڵد ترەمپ و یانس ستولتنبێرگ دراوە كە لە حەفتاهەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هاوپەیمانێتیی ناتۆدا بەڕێوەدەچێت.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە لە كۆبوونەوەكەی دۆناڵد ترەمپ و یانس ستولتنبێرگ-دا تاوتوێی زیادكردنی هاوكاریی وڵاتانی ئەندام بۆ هاوپەیمانێتییەكە دەكرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە روونكردنەوەكانی پێشووتریدا وڵاتانی ناتۆی بەوە تۆمەتبار دەكرد كە كەمتر لەو بڕە دەدەن كە پێویستە بیدەن بە هاوپەیمانێتییەكە و بەتایبەت لەگەڵ ئەڵمانیا لەوبارەوە گرژی كەوتە نێوانیان.