Abdullah Shukur
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە واشنتۆن لەگەڵ سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاج سیسی کۆببێتەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆشکی سپی بڵاوکراوەتەوە، ترەمپ لە ٩ی نیسانی داھاتوو لەگەڵ سەرکۆماری میسر، سیسی کۆدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "سەرۆک ترەمپ، لە ٩ی نیسان-ی ٢٠١٩ میوانداری سەرکۆماری میسر، سیسی دەکات".
ھاوکات راشگەیەندرا کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسەکانی ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئابووری و سەربازیی دەکرێت.
دوایینجار ترەمپ لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ٧٣یەمین کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ سیسی کۆببووەوە.