Hassan Ali Hassan Mekki,Hacer Başer
25 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2023
قاهیرە - AA
لە نۆکەندی سوێس لە میسر کەشتییەکی بارهەڵگر لە رێڕەو لای دا و لە وشکانی نزیک بووەوە و چەقی.
کۆمپانیای کارگۆی "Leth Agencies" کە چاودێریی هاتوچۆی دەریایی و نۆکەندەکان دەکات رایگەیاند، کەشتیی ("XIN HAI TONG 23" شین های تۆنگ ٢٣) لە نۆکەندی سوێس لە رێڕەو لای داوە و لە وشکانی نزیک بووەتەوە و چەقیوە.
هەروەها تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە لە رێگای بەلەمەکانی راکێشانەوە هەوڵ دراوە کەشتییەکە وەگەڕ بخرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە سەر رێڕەو.