Mehmet Nuri Uçar,Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Rewa Mahmood Hasan
05 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
قاهیرە-AA
لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە ئەنجامی رووداوێک، چوار ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و بە هۆیەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٢ی تریش برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی میسر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئۆتۆمبێلێک لە ناوەڕاستی شاردا لە نزیک پەیمانگای شێرپەنجەوە بە ئاراستەی پێچەوانەی رێڕەوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل رۆیشتووە و خۆی کێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلدا و لە ئەنجامدا تەقینەوەیەک روویداوە.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکان، ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ی تریش برینداربوون.