Hamdi Yıldız
31 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2020
ئیستانبوڵ - AA
سوپای میسر رایگەیاند کە ١٩ چەکدار و پێنج سەرباز لە پارێزگای باکووری سینا باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی سوپای میسر، عەقید تامر ریفاعی لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزەکانی سوپا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای باکووری سینا ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای باکووری سینا، سێ چەکدار کوژراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە هێزی ئاسمانیی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی بۆسەر ژمارەیەک گردبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای باکووری سینا ئەنجامداوە و لە میانیاندا، ١٦ چەکدار کوژراون.
باس لەوەشکراوە کە هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، پێنج سەرباز کوژراون، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخرێتەڕوو.