Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به هۆی توشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له‌ژێر چاره‌سه‌ردان سێ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی توشبووانی په‌تای كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه له‌ئێستادا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و ٢٧٨ كه‌س.
له كاتێكدا دوو ملیۆن و ٩٤٦ هه‌زار و ٥٥٠ كه‌س له نه‌خۆشه‌كان نیشانه‌كانیان به كه‌می تێدا ده‌ركه‌وتووه، ٥٣ هه‌زار و ٧٢٨ نه‌خۆش ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ژماره‌ی توشبووانیان به په‌تاكه له هه‌ڵكشاندایه، سیستمه‌كانی ته‌ندروستیان گوشارێكی زۆری كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر.
ریزبه‌ندی وڵاتان به پێی زۆری ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ: ''ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن و ١٦٨ هه‌زار و ٩٣١ كه‌س، به‌ڕازیل ٢٤٥ هه‌زار و ٩٦ كه‌س، رووسیا ٢٢٣ هەزار و ٩٩٢ كه‌س، فه‌ڕه‌نسا ٩٠ هه‌زار و ٣١٨ كه‌س، هیندستان ٨٥ هەزار ٨٨٤ كه‌س، پێرو ٨١ هەزار ٢٦٤ كه‌س، ئیسپانیا ٦١ هه‌زار و ٥٦٥ كه‌س، چیلی ٥١ هەزار ٩٦ كه‌س، ئیتاڵیا ٤٦ هه‌زار و ١٧٥ كه‌س و هۆڵه‌ندا ٣٤ هه‌زار و ٩٦٨ كه‌س''.
- له توركیا ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له كه‌مبوونه‌وه‌دایه
له توركیا، له ٢٤ی نیسانه‌وه ژماره‌ی ئه‌و توشبووانه‌ی په‌تاكه كه چاكبوونه‌ته‌وه پێش ژماره‌ی تازه توشبووان كه‌وتووه. له‌كاتێكدا له هه‌مان به‌رواردا ژماره‌ی ئه‌و توشبووانه‌ی په‌تاكه كه له ژێر چاره‌سه‌ردان ٨٠ هه‌زار و ٥٧٥ كه‌س بوون، له ٣٠ی ئایاردا ئه‌و ژماره‌یه دابه‌زیوه بۆ ٣١ هه‌زار و ٦٦٨ كه‌س.
ژماره‌ی ئه‌و توشبووانه‌ی په‌تاكه كه چاره‌سه‌ركردنیان درێژه‌ی هه‌یه له جیهاندا له ٧ی نیساندا یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، له ١٨ی نیساندا یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س، له ٣٠ نیساندا دوو ملیۆن كه‌س و له ١٤ی ئایاردا دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، له شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته په‌تایه‌كی جیهانگیر. له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی په‌تاكه شه‌ش ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه، زیاتر له ٣٦٠ هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن